بڕیاری بەکارھێنانی زمانی کوردی لە دام و دەزگاکانی کەرکوک جێبەجێدەکرێت
کوردسات نیوز
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٤٧٢
بەپێی نوسراوێکی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ بەکارھێنانی زمانی کوردی لە دام و دەزگاکانی کەرکوک دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا زمانی کوردی لەپاڵ زمانەکانی دیکە لەسەرجەم دام و دەزگا رەسمییەکان کاری پێدەکرێت.
بەپێی بڕیارەکە، زمانی کوردی لەتابلۆکانی ناو شار و دەرەوەی شار، تابلۆکانی ھاتوچۆ و دام و دەزگا رەسمییەکانی کەرکوک بەکاردەھێنرێت.
ھەر بەپێی بڕیارەکە، پێویستە پەروەردەی کەرکوک بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نوسراوەکانی بۆ وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بنێرێت، ھەروەھا رەچاوی ئەو قوتابخانانە بکات کە بە زمانی کوردی وانە دەخوێنن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات.