د. رێواز فایەق سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٦٩٣
سەروەریی و نەمری بۆ شەھیدە قارەمانەکانی دژە تیرۆر، خوای گەورە ئارامی و سەبووریی بە کەسوکاریان ببەخشێت و جێگەیان فیردەوسی بەرین بێت ان شاءلـلە .
دژەتیرۆر بەشێکی زیندوو و کارا و جێمتمانەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە ھەموو ناوچەکە، پیاوە مەردەکانی دامەزراوەکە ئازایانە و پیشەییانە ئۆپراسێۆنەکانی لەناوبردنی تیرۆر بە سەرپەرشتی و چاودێری ھاوپەیمانان ئەنجام ئەدەن.
ھەر کەس و لایەنێکیش بە ھەر مەبەستێک پاساو بۆ ھێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بھێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە، دەستی دووی داگیرکەرانی کوردستانە و خەڵکی کوردستانیش زۆر ھوشیارن و ھەمووان زۆر باش دەناسنەوە.