محەمەد حاجی مەحمود: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست بەئامانجگرتنی کوردستان کەڕ و کوێر و لاڵن
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬١٥٢
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆش جارێکی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئاکامدا ژمارەیەک شەھید و برینداری لێکەوتەوە.
دەشڵێت، دوژمنانی کورد سەرخان و ژێرخانی ئابوری، ھاووڵاتی مەدەنی، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و ھەرکات دەرفەتیان ھەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رەخنەش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت و ئاماژەی بەوەداوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵن، بۆیەش داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات سنورێک بۆ ئەو ھێرش و پەلامارانە دابنێت.