بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی حاجی فەیسەل کەتۆ ئاغا دەکات
کوردسات نیوز
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٤٦٩
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ھەڤاڵ کاک حاجی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک ، خزمانی دولێجان کەتو
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جاریە ساڵح مستەفا ) پوری بەڕێزتانم پێگەیشت .
بۆ ئەم خەمەتان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو خانەوادەی تێکۆشەری (کەتۆ) دەکەم کە نمونەیەکی ھەرەباڵان لەخەبات و قوربانیدان
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شادبکات سەبووری و ئارامیش بە ھەموولایەکتان ببەخشێت
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان