دانوستانەکانی عێراق و تورکیا بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی
کوردسات نیوز
١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٬٢٧٠
تورکی عەتبی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و ھەموو رێککەوتنێک کراوە بۆئەوەی لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە.
دەشڵێت، بەپێی ھەموو پێشبینییەکان چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای مانگی داھاتوو ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دەستپێبکاتەوە.
وتیشی، دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە جگە لەوەی سوودی بۆ تورکیا و عێراقیش ھەیە، فشار لەسەر بەندەرەکانی پارێزگای بەسرەش کەم دەکاتەوە.