سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی فەرید ئەسەسەرد کرد
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٤٢
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێز کاک فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەلی) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان