بکوژی سەرەکیی سێ کەسەکەی قەڵادزێ لە ماڵێکدا لە کۆڕێ دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٦٬٢٧٢
ھەردوو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و ئاسایشی راپەڕین، راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، دوای ئەوەی رۆژی حەوتی ئەم مانگە لە قەڵادزێ سێ کەس لە یەککات و شوێندا کوژران، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن ناسنامەی تۆمەتبارەکەیان ئاشکراکرد.
ئاماژەیان بەوەشکرد، تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکە، دوای "تاوانەکەی" بۆ دەرەوەی سنووری ئیدارەی راپەڕین ھەڵاتووە، بەڵام ھێزەکانیان لە ماڵێکدا لە ناحیەی کۆڕێ لە سنووری قەزای شەقڵاوە تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤، پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی سنوری قەزای پشدەرە.
دەشڵێن، چاوەڕوانی رادەستکردنەوەی تۆمەتبارەکەن بە ھێزەکانی پۆلیسی راپەڕین، ئەوەش بەھۆی تایبەتمەندیی شوێنی رووداوەکە، بۆ ئەوەی ئەو کەسە لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.