ئەمڕۆ بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەڕێژەکی بەرچاو دابەزی
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٣٩٢
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازارەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان، بەھای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ ھەزار و ٩٥٠ دیناربوو، بەڵام دواتر بەرزبووەوە و لەکاتی داخستنی بازاڕیشدا بەھای ١٠٠ دۆلار بۆ ١٥٦ ھەزار و ٧٥٠ دینار بەرزبووەوە، جیاوازی بەرزبوونەوەکەش گەیشتە ھەزار و ٨٠٠ دینار.
لەلایەکی تریشەوە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ١٩٦ ملیۆن و ٥٨٩ ھەزار دۆلاری خستەڕوو، لەو بڕەش ٢٧ ملیۆن و ٤٦٠ ھەزار دۆلاری بە کاش خستەڕوو.
دابەزی بەرچاوی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، لەکاتێکدایە کە وەک خاوەن نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو باسی دەکەن کەمی خستنەڕوی دۆلار بەشێوەی کاش و بڕیاری ژمارەیەک بانک بۆ راگرتنی دانەوەی دۆلار بە ھاوڵاتیان و ناچارکردنیان بە وەرگرتنەوەی پارەکانیان بە دینار، ھۆکاربوون بۆ زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار.