دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند، دژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە دادگای فیدراڵی عێڕاق، سکاڵای یاسایی لەسەر ھەردوو حکومەتی عێڕاق و ھەرێم تۆمار دەکات .

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشنەکردنی مووچە زیانەکانی تەنیا بۆ مووچەخۆرانی ئاسایی ھەرێمە و ژیانی رۆژانەی ھاوڵاتیانی تووشی بارگرانی کردووە. 

دەشڵێت، لە سۆنگەی بەرگری کردن لە مافی یاسایی فەرمانبەرانی ھەرێم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات و داوای دابین کردن و دابەشکردنی  تەواوی مووچە دەکات  لە کاتی خۆیدا.