بەیانیی ئەمڕۆ، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بە رووی خوێندکاراندا کرایەوە و ٨٦٣ ھەزار و ٣٨٨ خوێندکار پەیوەندییان بە ناوەندەکانی خوێندن کرد و لە چوار ھەزار و ١٣٠ خوێندنگە لە گوند و ناحیە و شار و شارۆچکەکانی ئەو ناوچانە دەخوێنن.

پێشتر دەستەی پەروەردە و زانستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، رۆژی سێی مانگی ئەیلوولی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە دەستنیشان کرد، ھەروەھا رۆژی ١٠ی مانگی وەک رۆژی یەکەمی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دیاریکرد.