دەقی نامەکە... 
بەرپرسیارێتی مێژوویی پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە، لە ئەستۆی وەزیرانی کوردە لە حکومەتی عێراق

بەڕێزان:
* فۆئاد حوسێن ـ وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق
* د. خالید شوانی ـ وەزیری دادی عیراق
* پەنگین رێکانی ـ وەزیری شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە
* نزار ئامێدی ــ وەزیری ژینگە

وەک دەزانن، سەڕبازگەی تۆبزاوە، ھێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بووە و ھەر شوێن و جێگەیەکی ئەو سەربازگەیە، چیرۆکێکی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیە دەگێڕێتەوە، کە دەرھەق بە گەلی کورد لە تاوانی ئەنفالدا ئەنجامدرا.

لەگەڵ ئەوەی دەبوو، ھەر لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ـەوە، سەربازگەی تۆپزاوە بکرایە بە مۆنۆمێنتێکی شایستە بە قوربانیانی جینۆساید و تەواوی دۆکۆمێنت و بەڵگەکانی تاوانی ئەنفالی تێیدا بخرایەتەڕوو، بەڵام بەداخەوە بەھۆی بێباکی و کەمتەرخەمی حکومڕانانی کورد، ئەو شوێنە گرنگە پەراوێزخرا.

لە ئێستاشدا، مەخابن ماوەی سێ ساڵە، وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، چاوی تەماعی بڕیووەتە سەر (سەربازگەی تۆپزاوە) و بێ رەچاوکردنی باری دەروونی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالکراوان، دەیەوێت جارێکی ئەو شوێنە بکاتەوە سەربازگە و سوپای تێیدا جێگیری بکات.. جاری یەکەم لە مانگی ١٠ ساڵی (٢٠٢١) و جاری دووەم، ماوەی دوو ھەفتەیە ئەم پرسە، لەلایەن سوپای عێراق سەریھەڵداوەتەوە.
 
دوایین پێشھات، کە زانراوە، بڕیاری دووبارە بە سەربازگاکردنەوەی (سەربازگەی تۆپزاوە)، وەک بڕیار ڕاگیراوە نەک ھەڵوەشێندراێتەوە، ئەمەش چارەسەری بنەڕەتی نییە و جۆرێکە لە چارەسەری ئازارشکێن (مسکنات)، چونکە جاری پێشوو لە ساڵی (٢٠٢١) بڕیارەکە راگیرا و ھەڵنەوەشێنرایەوە و دەرئەنجام لەم ماوەدا، جارێکی ئەو پرسە ھاتە ئاراوە.

وەک ئاشکرایە، پاساوی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق، ئەوەیە کە زەوییەکانی سەربازگەکە موڵکی وەزارتی ناوبراون، لە کاتێکدا ئەو زەوییانە موڵکی جوتیارانی کوردن و لە ساڵی ھەشتاکان بە بڕیاری (مجلس قیادە الپورە)ـی ھەڵوەشاوەی رژێمی بەعس و دوور لە ھەموو بنەمایەکی یاسایی، بە زۆر خاوەدارێتی زەوییەکان لە جوتیارانی کورد سەندراوەنەتەوە و کراون بە موڵکی دەوڵەت و دواتریش سەربازگەکەی لەسەر بنیادنراوە.

ھاوکات ئەم ھەنگاوەی وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق لە دووبارە بە سەربازگەکردنەوەی (سەربازگەی تۆپزاوە)، دوو پێشێلکارییی زەقی یاسایی و کارگێڕی لە خۆدەگرێت:
یەکەم: پێشیلکردنێکی ئاشکرای بڕیاری ژمارە (٣٠) ساڵی (٢٠١٢)ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە تایبەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی (مجلس قیادە الثورە) و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، کە بە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران، خاوەندارێتی زەوییەکانیش بۆ جوتیارانی خاوەن ڕەسەن دەگەڕێتەوە.

دووەم: پێشێلکارییەکی زەقی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە دۆسیەی ئەنفالە، کە تێیدا بڕیاری قەرەبوکردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەرکردووە و پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربووە مەعنەوییەدا دێت، کە یادەوەرییەکانی تاوانی ئەنفالی ھەڵگرتووە.

بۆیە ئێمە وەک چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان، بەرپرسیارێتی مێژوویی پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە وەک یادەوەرییەکی تاڵی تاوانی ئەنفال، دەخەینە ئەستۆی ئێوەی وەزیرانی کورد لە ناو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و  داوا دەکەین:

یەکەم: پرسی سەربازگەی تۆپزاوە لە ناو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بوڕژێنرێت و بڕیاری یەکلاکەرەوەی ئەنجومەنەکەی بۆ دەرکرێت، کە بە ھیچ شێوەیەک ئەو شوێنە نەکرێتەوە سەربازگە.

دووەم: ئەم یاداشتەی ئێمە وەک چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید، بخرێتە بەردەست ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی بە مۆنۆمێنتکردنی سەربازگەی تۆپزاوە، بە جۆرێک بکرێتە مۆنۆمێنتێکی تایبەت بێت تەنھا بە تاوانی ئەنفال.
سێیەم: ئەنجومەنی وەزیران، قەربووی مادی جوتیارانی خاوەنی ڕەسەنی زەوییەکانی سەربازگەی تۆپزاوە بکات.

لە کۆتاییدا جەخت دەکەینەوە، ڕاگرتنی بڕیار تەنھا جۆرێکە لە ئازارشکێن (مسکنات) و پرسی سەربازگەی تۆپزاوە پێویستی بە بڕیاری یەکلاکەرەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لەم پرسەدا دەتانخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی میژوویی بەرانبەر بە رووحی قوربانیانی ئەنفالکراوان و کەسوکارییان.

چالاکوانان و نووسەران و رێکخراوەکانی بواری جینۆساید:-
ناوەکان : 
١- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٢ـ رێکخراوی چاودێری کوردۆساید- چاک
 ٣- رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
٤ـ تۆڕی رێکخراوە کوردستانیییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی - koncicc
٥ـ رێکخراوی ھەڵمەتی دادپەروەری ojc-
٦ـ رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
٧ـ رێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
٨ـ ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان
٩ـ تۆڕی ئایکان کوردستان – ikn
١٠ـ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان  – oawmd
١١ـ گۆڤاری تۆپزاوە
١٢ـ ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان
١٣- رێکخراوی جیھانێکی بێ چەکی کیمیاوی و بایۆلۆجی
١٤ـ ھەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان
١٥ـ رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٦ـ رێکخراوی بەرگری لە قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان
١٧- کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
١٨ـ ھێمن حەسیب ــ چالاکوانی بواری جینۆساید
١٩ـ عەلی مەحمود محەمەد ــ چالاکوانی بواری جینۆساید
٢٠ـ د. عەبدولرحمان کەریم دەرویش ــ زانکۆی سۆران
٢١- دکتۆر فاتیح سەنگاوی ــ نووسەرو توێژەر لەبواری پرسی ئەنفال
٢٢ـ عەدالەت عومەر ــ نووسەرو لێکۆڵەری بواری جینۆساید
٢٣ـ گەردە مامە حمە ـ چالاکوان
٢٤ـ محەمەد عەلی ــ ڕزگاربووی شاڵاوەکانی ئەنفال
٢٥ـ  قاسم کازم ــ چالاکوانی بواری جینۆساید / کوڕی ئەنفالکراو
٢٦ـ فوئاد عوسمان ــ نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
٢٧ـ ھەژار ھوشیار بەرزنجی ــ توێژەری بواری جینوساید
٢٨ـ ڕۆژان شەھید حەمەڕەش ــ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان
٢٩ـ پارێزەر ئارام محمد ــ سەرۆکی رێکخراوی باران بۆ پرسی جینۆساید
٣٠ـ شاخەوان قادر شۆرش ــ نووسەری بواری جینۆساید
٣١ـ دیمەن محەمەد ــ چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٢ـ مەلاشاخی ــ نووسەر و رۆژنامەنووس
٣٣ـ  ھەڵمەت ھۆشیار ــ رۆژنامەوان
٣٤ـ سەلاح کەرکووکی ــ رێکخەری کاروباری ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید لە سوید
٣٥ـ ئیبراھیم ھەورامانی ــ نووسەری بواری جینۆساید
٣٦ـ عەلی بەندی ــ نووسەرو لێکۆڵەری بواری ئەنفال
٣٧ـ ئەحمەد مەجید ــ چالاکوانی بواری جینۆساید / کەسوکاری ئەنفالکراو
٣٨ـ حازم محەمەد بلەیی ــ نوسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٩ـ سامی بنیامێن ــ نوسەرو چالاکڤانی بواری جینۆساید
٤٠ـ حیکمت فائق ــ خاوەنی ١٠ شەھیدی کیمیاباران لە خێزانەکەم
٤١ـ عادل مەلاساڵح ــ ئەندامی دەستەی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
٤٢ـ خەبات عەبدوڵڵا ــ نووسەری بواری جینۆساید
٤٣ـ جەبار ئەحمەد ــ توێژەری بواری جینۆساید
٤٤ـ ناجی تالب ــ مامۆستا
٤٥ـ محەمەد سەید ــ فلیمساز
٤٦ـ ھابیل ئەحمەد کەریم ــ بەڕێوبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ
٤٧ـ سالار مەحمود ـ سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان