پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەی بەرمیزە و ناوروبارۆک و دەریا سۆر لە سنووری برادۆست، چوار بنکەی سەربازی  تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانکران.

وتیشی، دوای بۆردومانەکە تەقەیەکی زۆر بەسەر بنکە سەربازییەکانی تورکیادا کراوە، بەپێی زانیاریەکانیش ھەر چوار بنکەکەی تورکیا بەتەواوەتی ئاگری گرتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تائێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریتی خۆی لە بۆردومانی بنکە سەربازییەکان ئاشکرا نەکردووە.