بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچیدوایی نووسەر و روناکبیر جەمال بابان بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٩٤٩
دەقی پەیامەکی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری نووسەر و روناکبیر مامۆستا جەمال بابان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
مامۆستا جەمال بابان کەسایەتییەکی ناسراو و ناوێکی درەوشاوەی فەرھەنگ و مێژووی نەتەوەکەمان بوو، لە چەندین بواری جیاوازدا خزمەتی بەرچاوی پێشکەشکرد و یاد و یادەوەرییەکانی بۆ ھەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارم مامۆستای کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان