وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دەرچوانی ئامادەیی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان رادەگەێنێت، رۆژی شەممە رێکەوتی (٢٠٢٣/٩/٩) سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان کارا دەبێت و ئەوانیش دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی زانکۆلاین پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە ناوی بەکارھێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بەھەمان شێوە بۆ سەرجەم دەرچوانی ئامادەیی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادە کراوە و ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان کراوە، بۆ ئەوەی ئەم دەرچوانەش بتوانن بچنە نێو سیستمی زانکۆلاین.