ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ دابەشکردنی مووچە
رێبوار
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٧٬٥٣٥
جوتیار عادل بەڕێوەبەری فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دواپێشھاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە ھەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ وەفدی ھاوتایان لە بەغداد خراوەتەڕوو.
سەرچاوەیەکیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی دارایی راسپێردراوە بۆ دەستپێکردنی مووچەی فەرمانبەران و چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو خشتەی مووچەی مانگی تەممووز بڵاوبکرێتەوە و بە داھاتی ناوخۆ و قەرزەکەی بەغداد دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و ئەو کورتھێنانەشی دروستدەبێت لە داھاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.