وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی سەردانی پارتی پارێزگارانی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬١١٢
وەفدێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی، بە سەرۆکایەتی سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان لە شاری ھەولێر سەردانی پارتی پارێزگارانی کوردستانی کرد، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە.
وەفدی مەکتەبی پەیوەندییەکان پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی_یان گەیاندە نەجات عومەر سورچی سکرتێری پارتی پارێزگارانی کوردستانی، لەسەر بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە پێناو خزمەتکردن بە ئامانجە باڵاکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان.