بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان روونکردنەوەیەک سەبارت بە وەرگرتنی باج بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٬٨٦٨
لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەپێی ماددەی ٢٧ی دەستوری عێراقی، پاراستنی مافی گەنجینەی گشتی، ئەرکی سەرشانی ھاووڵاتیانە و باج مافی گشتییە و خۆدزینەوە لێی تاوانێکی گەورەیە.
راشیگەیاندووە، بەپێی بڕیارەکانی حکومەت ئەرکی دامەزراوە و فەرمانبەرانی باجە رێگری بکەن لەو دیاردەیە، بە تایبەت لەئێستادا کە ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی داراییدا تێپەڕدەبێت، پاساوھێنانەوە بۆ کاری نایاسایی و ناشەرعی لەلایەن ھەندێک لە بازرگانان، بووە بە دیاردەیەکی بەردەوام.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، دڵنیایی دەدەن بە ھاووڵاتیان ھەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ پاراستنی مافی گشتی.