قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو موعتەسەم ئەکرەم دەکات
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٥٧٥
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو موعتەسەم ئەکرەم
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (موعتەسەم ئەکرەم) کەسایەتی دیارو بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق-م بیست.
کۆچکردوو کەسایەتیەکی شارەزا و دڵسۆز بوو بۆ کوردستان و دەوڵەتمەدارێکی سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموون بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال