لەسلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوەو گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٢٩٩
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کرێکارەکە ناوی یوسف سەجیلەو تەمەنی ٢٠ ساڵەو خەڵکی شاری سەماوەیە، بەوتەی ھاوڕێکانی لەکاتی تێکردنی کۆنکرێتی سەقفی نھۆمی ١٢ی باڵەخانەیەک لەسلێمانی کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و گیانیلەدەستداوە.
راشیگەیاند، تەرمەکەی لەپەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە و لەکاتی گەیشتی کەسوکارەی تەرمەکەیان رادەستیان دەکرێتەوە، تیمەکانی لێکۆڵینەوەش سەرقاڵی دەستنیشانکردنی ھۆکاری رووداوەکەن.
لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە دووەم جارە لەسلێمانی کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانلەدەستدەدات، پێشتریش سێ کرێکار بەھۆی داڕمانی ئەسکەلەی بینایەکەوە گیانیانلەدەستدا.