دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‎...

شەھیدی سەرکردە کاک ئازاد ھەورامی، ناوێکی دیار و درەوشاوەی مێژووی پڕ لە شانازیی یەکێتی و نموونەی تێکۆشان و پاکێتی و دڵسۆزییە لەپێناو خاکی کوردستان.

‎ئەمڕۆ کە ٣٥ ساڵ بەسەر شەھیدبوونی کاک ئازاد ھەورامیی خەباتگێڕ و رۆشنبیردا تێدەپەڕێت، بەڕێزەوە یادی ئەو سەرکردە پاک و دڵسۆزە دەکەینەوە و سەری رێزمان لەبەردەم مێژووی پڕ لە تێکۆشانیدا دادەنەوێنین.

‎دروود بۆ گیانی پاکی کاک ئازاد ھەورامی و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاریی کوردستان.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‎