لە ناحیەی شوان تۆمەتبارێک دوای ھەڵھاتنی لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکراو گیانیلەدەستدا
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢٣
١٬٠٣٧
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شوان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٣:٣٠ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، ھێزەکانی پۆلیسی شوان چالاکییەکیان بۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە رەگەز عەرەبی دانیشتووی سلێمان بەگ_یان ئەنجامداوە، کە بە دزینی پاتری ئۆتۆمبێل تۆمەتباربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی پۆلیس لەکاتی تاوانەکەدا ھەوڵی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی داوە، بەڵام یەکێک لە تۆمەتبارەکان ھەڵھاتووە و بەوھۆیەشەوە پۆلیس تەقەی لێکردووە، سەرەنجام فیشەکێک بەرسەری کەوتووە و گیانیلەدەستداوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تواندراوە تۆمەتبارەکەی دیکە دەستگیربکرێت و لەئێستاشدا پەڕاوەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.