ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێم گرتەوە و بارانی بەخوڕ باری
کوردسات نیوز
٣٠ی ئابی ٢٠٢٣
٣٨٨
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک، چۆمان و رانیە و حاجی ئۆمەران و چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەرێمی کوردستان بارانباری، لە پارێزگای ھەولێر بارانی بەخوڕ باری و لەچەند ناوچەیەکی ئەو پارێزگایەش تەرزە باری، لە قەزای چۆمانیش، لەکاتی بارانبارینەکە پلەکانی گەرما بۆ ٢٥ پلەی سیلیزی دابەزین.
ھاوکات کەشناسی ھەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی لە ناوچە جیا جیاکانی ھەرێم بڵاوکردەوە، کە لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە بارزان باریوە کە ٣.٢ ملمە و لە دوای ئەویش لە دەربەندیخان ١.٤ ملم و لە گردەسێن ١.٣ ملم و لە دوکان ١.٢ ملم بارانباریوە و لەچەند ناوچەیەکی دیکەش بە بڕی کەمتر بارانباریوە.