٧٠ کۆچبەری کورد لە یۆنان گیریانخواردووە داوای بەهاناوەچوون دەکەن
لاڤە
٣٠ی ئابی ٢٠٢٣
١٬١٩٥
رەنج پشدەری، رۆژنامەنووس بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سێ رۆژە زیاتر لە ٧٠ کۆچبەر کە ٦٠یان کوردن و ١١ یان خەڵکی ئێرانن لە ئاوی سێ پەنجە گیریانخواردووە و بەھۆی شەپۆلی زۆری دەریاوە نەیانتوانیوە لە گەشتەکەیان بەردەوام بن. وتیشی، ژن و منداڵ لە نێو کۆچبەرەکاندا ھەیە و لە تورکیاوە گەشتەکەیان دەستپێکردووە.
بە پێی زانیارییەکانی رەنج پشدەری، کۆچبەرەکان خەڵکی رانیە و قەڵادزێ و ھەولێرن و داوای بەھاناوەچوون دەکەن.