زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢٣
٨٬٢٧٠
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە میانی سەردانەکەی ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان، داوایان لێکردووە گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە ھۆکاری خۆی ھەیە بۆ راگرتنی گەشتەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەوڵەکانیان بەردەوامی دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا.