بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی چەند بەڵێنێک دەدات
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٬٢٠٨
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یادی دامەزراندنی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەڵێن دەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی، بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی ڕۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا دەڵێت، بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتایی ھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ڕیشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم، بەڵێن بێت دەبینە پارێزەری راستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان دەبێت.