تەندروستی هەولێر هۆشداریی دەدات لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٢٢٠
"دلۆڤان محەمەد" بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر بەپێویستی دەزانێت خەڵك ڤاكسین وەربگرن و بەردەوامبن لە خۆپارێزی و دووركەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ، راشیگەیاند، لە خواروو ناوەڕاستی عێراق رێژەی تووشبوون زۆر زیادی كردووە و شەپۆلی چوارەم رووی لە ناوچەكە كردووە، بۆیە پێشبینی دەكەن شەپۆڵی سێیەم و چوارەم لە "هەولێر" تێكەڵ بەیەك بن و ژمارەكەش روو لە زیادبوون بكات.