دیبەیتێکی پەروەردەیی لە بارەی کۆرۆنا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٣١٨
بە مەبەستی گرنگیدان بە پرسی پەروەردە و فێرکردن، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و شارەزایانی بواری پەروەردە، دیبەیتێکی تایبەت بە "کۆرۆنا و لێکەوتە و چارەسەرییەکان"ی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن، ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لێپرسراوانی پەروەردەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ھیچ بڕیارێک بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن نییە و ڤایرۆسەکە نەبووەتە ھۆی گرفت بۆ خوێندن.