کۆچبەرێکی تری کورد لە سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵندا گیانی لە دەستدا
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٥٤٣
بە پێی ئامارەکان، تا ئێستا ٤ کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە و کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە.
ئێستا ھەزاران کۆچبەر کە لە ناویاندا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کورد ھەیە لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵندا گیریانخواردووە و ئەمڕۆش دەیان کۆچبەری تری کورد گەیشتوونەتە ئەو سنورە.
بەردەوامی مانەوەی ئەو کۆچبەرانە لەو ناوچەیە لە کاتێکدایە، کۆچبەران خواردن و خواردنەوەکی کەمیان لایە و کەشوھەواش زۆر ساردە و شەوانیش پلەکانی گەرما دەچێتە خوار سفر پلەی سیلیزی.