ھەپەگە: رووداوەکەی ناحیەی دەرکار ھیچ پەیوەندییەکی بە ھێزەکانمانەوە نییە
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٦٢
لەبارەی شەھیدبوونی پێشمەرگەیەک لە ناوچەی "شەرانش" لە ناحیەی دەرکاری سەربە قەزای زاخۆ ھەپەگە رایگەیاند، ئەو ڕووداوە ھیچ پەیوەندییەکی بە ھێزەکانی گەریلاوە نییە، دەشڵێت، سوپای تورکیا بە ھەڕەمەکی گوندەکانی ھەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج.
پێشتر "ئەدیب سندی" بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات حەوتی ئەمرۆ لە بەرزاییەکانی کێرە لە زنجیرە شاخەکانی خامتیر، بە قەناس تەقەیان لێکراوە و بەھۆیەوە پێشمەرگەیەک شەھید بووە. وتیشی، ئەو ھێرشە پەکەکە کردویەتی. بەپێی زانیارییەکان، چەند خاڵێکی سەربازیی تورکیا لە بەرزاییەکانی شاخی خامتیر ھەن کە زۆر نزیکن لەو خاڵەی ھێزەکانی پێشمەرگە.