بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کێشەکانی ئەمڕۆی ھەرێم و عێراق و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان پێشنیاری دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان ھەموو ھێزەکان کرد بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن و رایگەیاند، دەبێت چیتر بە لۆژیکی زۆرینە و کەمینە مامەڵە لەگەڵ یەکتر نەکرێت و ئەم لۆژیکە نەبێتە پێوەر بۆ تێپەڕاندنی یاساکان چونکە ئەمە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. پێویستە ھەموومان باوەڕمان بە داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ ھەبێت بۆ بەڕێوەبردنی عێراق و دەستوور بنەمای پەیوەندییەکان بێت و ھیچ نەتەوە و پێکھاتەیەک پشتگوێ نەخرێت.


 ھەر لە لەکۆبوونەوەکەدا وێڕای بیروڕا ئاڵوگۆڕکردن لەسەر پەرەسەندنە سیاسییەکان، پرسی کاری ئەنجومەنی نوێنەران، یاسادانان و چاودێریکردنی دەسەڵاتەکان و پارێزگاری لەمافی گشتی و نەتەوە و پێکھاتەکان لەڕێگای شەرعییەتی پەرلەمانییەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و جەخت لە تێگەیشتن و پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆ کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و چارەسەرکردنیان.



لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئەنجامدانی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دابینکردنی ئاسایشی ھەڵبژاردن کرایەوە بەشێوەیەک کە مافی ھەموولایەک پارێزراوبێت.