"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی  بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیار بوو دانیشتنی دادگا بۆ مامۆستا بەدەل بەرواری و رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی لە رۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، بەڵام لەسەر داوای تیمی پارێزەران پێشخراوە بۆ ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢١.

وتیشی، ئەو ماددەیەی مامۆستا بەدەل و ئومێد بەرۆشکی پێ تۆمەتبارکراوە، ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستانە و تایبەتە بە سیخوڕی، ئەوەش ھەمان ئەو ماددەیە کە پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانەکەی تری بادینانی پێ سزادرا. لەبارەی دۆسیەی ئەو پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانەکەی کە سزای ٦ ساڵ زیندانی دران، "بەشدار حەسەن" ئاشکرایکرد، بە مەبەستی پێداچوونەوە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو جارێکی تر دۆسیەکەیان ئاڕاستەی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم کراوەتەوە و چاوەڕوانی دوا بڕیاری دادگان.