لاھور شێخ جەنگی لەگەڵ لیواکانی فەرماندەیی گشتیی ھێزی پێشمەرگە کۆبوەوە
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٣٢٢
لاھور شێخ جەنگی ئاماژەی بە بڕیار و سیاسەتی نوێی و بەھێزی پێگەی یەکێتیی کرد و ڕایگەیاند؛ یەکێتیی دوای کۆنگرەی نوێبوونەوە لە سەر ئاستی ھەرێم و بەغداد ھەنگاوی گەورەی ناوە و بە شێوەیەکی واقیعی و حەکیمانە مامەڵەی لەگەڵ پرسەکاندا کردووە بە تایبەت لە مەسەلەی کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی ، بۆ ئەو مەبەستەش لە بەغدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ و بەرھەمدارمان لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و لایەنی حکومی ئەنجامدا
لاھور شێخ جەنگی باسی لە دۆخی ئەمنیی ھەرێمی کوردستان کرد و جەختیکردەوە؛ دژی ھەموو شەڕێکی براکوژیین، سەرکۆنەی ھەموو لایەنێکیش دەکەین کە بیەوێت ئارامی و سەقامگیریی کوردستان بخاتە مەترسییەوە
ھەروەک ئاماژەی بە پڕۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و بوونی یەک ھێزی نیشتمانی پڕچەک و مەشقپێکراو کرد