لەرۆژی ٦/٤/٢٠٢١ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەفەرمانی ژمارە ٣٦٦٢ لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون لەبارەی زیادەڕۆیی پێکھێنا بەچاودێری و ھەماھەنگی داواکاری گشتی لە سلێمانی و بەسەرۆکایەتی سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی و ئەندامێتی ھەریەکە لە؛ جێگری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکانیش قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی بەدواداچوون و دیاریکردنی زیادەڕۆیی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات ، لەگەڵ ئاشکراکردنی ناوی ئەو کەس و لایەنانەی کە زیادەڕۆییان کردووە .