بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لە ساغکردنەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی کراوتەوە، لە بوارەکانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەروەردەکردنی ئاژەڵ و توێژینەوە لەسەر ئاژەڵی دەرەکی بەتایبەتی مانگای ھۆڵشتاین.


راشیگەیاندوە،  گفتوگۆ لەسەر وشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوک کراوە کە سەرچاوەکەی لە ئێرانە، بۆ سوود وەرگرتن لە پڕۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و ئاودێریش، بانگێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانیان کردوە بۆ ئەوەی ھەماھەنگی و بەرھەم ھێنان بکەن لە بواری پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری.