لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، حزبی شیوعی کوردستان لە شاری ھەولێر، گردبوونەوەیەکی رێکخست و یاداشتێکی ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و رایگەیاند، لەشکرکێشییەکانی تورکیا، ناسەقامگیری لە ناوچەکە زیاد دەکات و زەمینەی سەرھەڵدانەوەی گرووپی تیرۆرستی داعش خۆش دەکات.