ھێشتا کۆرۆنا لە عێراق جێگەی نیگەرانییە
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
١٬٢٣٤
ئەحمەد زەویتن نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە عێراق رایگەیاند، رەوشی کۆرۆنا لە عێراق بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە، لە ئێستاشدا رەوشی ڤایرۆسەکە بەراورد بە چەند ھەفتەی رابردوو جێگیرە، بەڵام ھێشتا جێگەی نیگەرانییە.
راشیگەیاند، تائێستا جۆرە ھندیییەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار نەکراوە و تێپەراندنی ڤایرۆسەکەش بەندە بە پابەندبوونی ھاوڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا و بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.