وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانەوە رونکردەوە دەدات
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٩٩٦
دەقی رونکردنەوەکە...
رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی و جوتیارانی خۆشەویست
بۆ بەرچاوڕونی گشت لایەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕووندەکاتەوە دوابەدوای بریاری وەرگرتن و کرینەوەی گەنم بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٣٧٥٠ ) ٦-٦-٢٠٢١
١.لە کاتی فرۆشتنەوەی گەنم بەم کۆمپانیایانە جوتیار پێویستی بە کڕینەوەی پسولەی سایلۆکان نابێت کە نرخەکەی سالی پار لە نێوان (٨٠،٠٠٠—١٠٠،٠٠٠)
٢.پارەی کرینەوەی گەنم یەکسەر دەدرێت و دوا ناخرێت.
بەپێچەوانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە جاری واھەیە چەندین مانگ و زیاتر لە سالێک دەخایەنێت.
٣.گەنم بە پێی مواسافاتی وەزارەتی بازرگانی عێراقی دەبێت.
٤.لێبرین لە عێراق ٪٣ بەلام لە کۆمپانیا تەنھا ٪٢ دەبێت.
٥.وەزیری کشتوکاڵی عێراق پرۆژەکەی زۆر بەلاوە گرنگ بوە و گەرەکیەتی ئەم پرۆژە لە ناوچەکانی تری عێراق بکرێت.وە داوای لە کۆمپانیاکان کردووە کە بۆ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران میکانیزمێک دابنێن .
٦.ئەم نرخە لە بەرژەوەندی بەکاربەرو جوتیارە چونکە ئەم پرۆژەیە یٔاردی سفر و ساوار و بروش .... بەرھەم دێنێت و دەبێتە ھۆی کەم بونەوەی ھاوردە زیاتر پشت بەستن بە بەرھەمی ناوخۆ رکابەری بەرھەمی دەورو بەر دەکرێت.
٧.لە بۆرسەی جیھانی نرخی گەنم لە نێوان ٣٠٠$ — ٣٠٥$ باشترین کوالیتی لە رێژەی پرۆتین وگلۆتین کە زۆر باشترە لە کوالیتی گەنمی ناوخۆ نرخی گەنمی ناوخۆ بە ٣٣٠$
٨.پێویستە گەنمی ناوخۆ بگاتە یٔاستێک بتوانێ رکابەری گەنمی ھاوردە بکات.
٩. جوتیار دەتوانێت قەرزەکان زووتر بداتەوە لە بنەتۆ و قرکەر و پەین کیماوی لە پارەی ساغکردنەوەی بەرھەمەکە.
١٠. لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدرالی عێراق رێژەی وەرگرتن لە نێوان ١٠٪ بۆ ١٢٪ تێپەرناکات لە کاتێک دا یٔەو کۆمپانیایانە ھەموو گەنمی بەرھەم ھاتوو لە جوتیاران وەردەگرنەوە.
١١. رێژەی قازانجی کۆمپانیا لە ١٠٪ تێناپەرێت دوای بەرھەم ھێنانی ھەموو بەرھەمەکان لەبەر بەرژەوەندی گشتی دانیشتوان و جوتیاران بۆ یٔەوەی بە ھیچ شێوەیەک خەلک زەرەرمەند نەبێت.
١٢. جوتیار پێویستی بە چاوەروانی زۆر نیە و لە چەند شوێنێک دەتوانێت گەنم تسلیم بکات واتە سڕەی پێویست نیە و وە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەمەی کە کرێی کەمتر بێتە سەر بارھەلگرەکان بە بەراورد بەساڵانی پێشوو .
١٣. ھەموو باری گەنمەکە یٔەژمار دەکرێت واتە سەرجەم بارەکە تەسلیمی سایلۆکە دەکرێت .
١٤.ئەم بریارە لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرھەمی ناوەخۆ دراوە ، ھەروەھا ئەم بەرھەمانە نزیکەی شەش ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بەکاری دەھێنن .
راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو