نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئاگرەکەی کەمپی شاریا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨٢٩
کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا تایبەت بە ئاوارەکانی شەنگال لە دھۆک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، و لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوا دەکات ھاوکاری و کۆمەک بۆ دانیشتوانی کەمپەکە دابین بکرێت.
داواشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە، ھاوکات شەوی ڕابردووش حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی کەمپەکە.