بە پێی زانیارییەکان، پاسە بچوکەکە کۆچبەرە کوردەکانی بۆ سنوور گواستووتەوە و لە ڕێگەدا وەرگەڕاوە، سەرجەم بریندارەکانیش ڕەوانەی  نەخۆشخانەیەکی یۆنان کراون و  لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.


ئەم ڕووداوە دوای ١١ ڕۆژ لە وەرگەڕانی پاسێکی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە یۆنان دێت کە تیایدا گەنجێکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق بە ناوی ھەژین ساڵح گیانی لە دەستدا.