تەندروستی جیھانی: ناوەڕاستی ئەمساڵ قۆناغی مەترسی کۆرۆنا تێدەپەڕێت

12/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تەندروستی جیھانی دەڵێت، لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا قۆناغی سەختی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت، بەو مەرجەی دوو لەسەر سێی دانیشتوانی جیھان ڤاکسین وەربگرن.

تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ھیوایان لەسەر ئەوە ھەڵچنییوە کە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا قۆناغە قورسەکەی کۆرۆنا کۆتایی پێ بێت.

وتیشی، مەرجی کۆتایی ھاتنی کۆرۆنا بەستراوەتەوە بەوەی ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان خۆیان بکوتن بە ڤاکسینی کۆرۆنا.

ئەدھانۆم جەختیشیکردەوە بابەتەکە لە دەستی مرۆڤ خۆیدایە، کە چ بڕیارێک دەدات لەسەر کۆتاییھێنان یان بەردەوامبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.