ژنێک بە ناسنامەی خۆیەوە لە گۆڕستانی بێناسنامەکان بە خاک سپێردرا

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ژنێک کە بە بیانووی شەرف کوژراوە، بە ناسنامەی خۆیەوە لە گۆڕستانی بێناسنامەکانی سلێمانی بە خاکسپێردرا.

ئاشتی عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، ئەو ژنە بە ناسنامەی خۆیەوە بە خاکسپێردرا، ئەوەش بۆ یەکەمجارە ژنێک کە بە بیانووی شەرەف کوژراوە، بە ناسنامەی خۆیەوە بە خاک بسپێردرێت.