دانیشتووانی قەزای کەلار گردبوونەوە و ڕێگەی کەلار - دەربەندیخانیان داخست

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی تەواونەکردنی پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - دەربەندیخان، دانیشتووانی قەزای کەلار لەسەر ڕێگە کە گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، ڕۆژانە چەندین کەس بەھۆی خراپی ڕێگەکە گیان لە دەست دەدەن و لایەنی پەیوەندیداریش کەمتەرخەمن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

داواشیان کرد حکومەت بە خێرایی پڕۆژەکە تەواو بکات بۆ ئەوەی چیتر دانیشتوانی ناوچەکە نەبنە قوربانی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ.