قوباد تاڵەبانی: کوشتنی ئەبو ئیبراھیم قورەیشی ھەنگاوێکی گەورەیە لە جەنگی دژ بە داعش

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای کوژرانی ئەبو ئیبراھیم ئەلقورەیشی لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کوشتنی ئەبو ئیبراھیم قورەیشی ھەنگاوێکی گەورەیە لە جەنگی بەردەوامی دژ بە داعش.

ئاماژەی بەوەشدا، کە بەردەوامی لەناوبردنی سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە گرنگە بەڵام پێویستە ھەمووان باشتر کار بکەن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەو فاکتەرە سەرەکییانەی ھۆکارن بۆ بیری توندڕەوی و پەیوەندیکردن بەو چەشنە ڕێکخراوانەوە، لە ناویاندا ھەژاری و بێ ھیوایی.