چەند ڕۆژێکە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە
کوردسات نیوز
چەند رۆژێکە پەتای سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە و ڕۆژانە نزیکەی ١٥٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شەھیدانی قەڵادزێ دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خۆپاراستنی ڕاپەڕینیش سەرقاڵی دۆزینەوەی ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەن.
|