نوێنەرایەتی ھەدەپە: تورکیا بە گازی کوشندە ھێرشی کردووەتە سەر کەمپی مەخمور

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"کەریم وەیسی" نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ھەولێر ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە کاتی ھێرشکردنە سەر کەمپی مەخمور، گازی کوشندەی بەکارھێناوە، بە ھۆیەشەوە ٢ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١١ کەسیش برینداربوون.

وتیشی، پێوستە سیاسەتی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان یەکبخرێت، چونکە تورکیا بە بێ جیاوازی کورد دەکات ئامانج، ھەڵوێستی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی ھەرێم لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا لاوازە و وەکو پێویست ھەڵوێستیان نەبووە.