بایدن کوژرانی ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی سەرکردەی داعشی ڕاگەیاند

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش، لە بۆردومانێکی ئاسمانیی ئەمریکادا کوژرا.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا لە ناوچەیەکی ئیدلبی سوریا، ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی ناسراو بە "عەبدوڵا قارداش" سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش کوژراوە و ھێزەکانیان بە سەلامەتی گۆڕەپانی شەڕەکەیان بەجێھێشتووە.

بە پێی زانیارییەکان عەبدوڵا قارداش لە باڵەخانەیەکدا لە ناوچەکی نزیک گوندی باریشا لە سوریا کوژراوە، کە گوندە پێشتر ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعشی تێدا کوژرا.

ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی، ساڵی ١٩٧٦ لە موسڵ لە دایکبووە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ و دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بە سەرکردەی داعش دیاریکرا.