لە گەرمیان داواکاری بۆ جێبەجێکردنی ١٥٠ پڕۆژەی نوێ پێشکەشکراوە
کوردسات نیوز
کەرتی وەبەرھێنان لە گەرمیان گەشەی خێرای بەخۆیەوە بینیوە، لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا بە بەھای ملیارێک دۆلار ٤٠ پڕۆژە جێبەجێکراون، ھاوکات لە ڕێگەی ئەو پڕۆژانەوە نزیکەی ٥ ھەزار ھەلی کاریش ڕەخسێنراوە.
بە پێی ئامارەکان بە بەھای ٣ ملیار دۆلار داواکاری بۆ جێبەجێکردنی ١٥٠ پڕۆژەی نوێ پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی گەرمیان کراوە.
|