کەموکوڕییەکانی یاسای بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەخرێتەڕوو

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شارەزایانی یاسا و راگەیاندن لە وۆرکشۆپێکدا لە سلێمانی کەموکوڕییەکانی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارھێنانی ئامێرە پەیوەندییەکانیان خستەروو.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە رێکخرابوو، تەلار لەتیف لێپرسراوی ناوەندەکە رایگەیاند، دوای بەدواداچونیان دەرکەوتووە کەموکورتی لە ژمارەیەک بڕگە و مادەی یاسایەکەدا ھەیە و لەڕێگەی شارەزایانی یاسایی و راگەیاندنەوە ھەوڵدەدەن  کەموکوڕییەکان دەست نیشان بکەن و بەشێوەیەکی باشتر دایبڕژینەوە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ ئەوەی ئەو بڕگە و مادانە ھەموار بکرێنەوە.