نزیکەی ھەزار کۆچبەری کورد لە بێلاروس گیریانخواردووە

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

چەند مانگێکە نزیکەی ھەزار کۆچبەری کورد سنورەکانی بێلاروس و پایتەختی ئەو وڵاتە گیریانخواردووەو لە رەوشێکی مرۆیی خراپدان.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی دواین ئامار تائێستا نزیکەی ٧٠٠ کۆچبەر لە سنوری بێلاڕوس و پۆڵەندا ماونەتەوەو، لە رەوشێکی خراپدان و سەرەتایترین خزمەتگوزارییان نییە، ئەو کەسانەشی دەیانەوێت بە ھەر رێگایەک بێت خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، ھەروەھا نزیکەی ٢٥٠ کۆچبەر لە ھۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوون لە مینسکی پایتەختی بێلاڕووس ماونەتەوەو، ئەوانیش چاوەڕوان دەکەن لە دەروازەیەکەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەھۆی توندکردنی سنورەکان دەربازبونیان زۆر زەحمەتە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ھەشت مانگی ڕابردوودا نزیکەی نۆ ھەزار ھاوڵاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان رووییان لە بێلاڕووس کردووە.


ئاری جەلال جەختی لەوەشکردوەتەوە، داوایان لە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە، ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ ئەو کۆچبەرانە بکرێن تا بگەڕێنەوە.