لە بەغداد ھێرشکرایە سەر مەزاری شێخ عەبدولقادری گەیلانی

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە بەغداد ھێرشکرایە سەر مەزاری "شێخ عەبدولقادری گەیلانی"، وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمیش داوا دەکات، بەرپرسانی دیوانی وەقفی سوننی لەسەر ئەو بابەتە ھەڵویست وەربگرن.

شەوی رابردوو لەتۆمارێکی ڤیدیۆییدا، "فارس عوبەیدی" بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی مەزارگەکانی وەقفی سوننی عێراق، کۆمەڵێک دەستەواژەی بەرامبەر بە"شێخ عبدالقادر گەیلانی"بەکارھێناوە، وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئیدانەی ھەرجۆرە وتە و لێداونێک دەکەن ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.


راشیگەیاندوە، دڵنیان لەوەی بەرپرسانی دیوانی وەقفی سونی عێراقی لەسەرئەو بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن.


ھاوکات فەرماندەی پۆلیسی بەغداد رایگەیاندووە، لەنزیک مەزاری "شێخ عەبدولقادری گەیلانی"خاڵی پشکنینیان داناوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لەھەر ھەوڵێکی نەخوازراو.